✨ EXPLORE KOMSAY ✨
ژیاننامەی کۆمسای
سەرەتای ژیان و فێربوونی مۆسیقا
کۆمسای لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەو لە تەمەنی شەش ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی مۆسیقا کردووە...
کۆمسای لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەو لە تەمەنی شەش ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی مۆسیقا کردووە و لەگەڵ گەورەبوونیدا بەردەوام پەرەی بە بەهرەکانی داوە.
ئامێرەکان
کۆمسای ژەنەری ئامێرەکانی کەمانچە و سازە و دواتر ڕێڕەوی هونەریی خۆی بەرەو گۆرانیوتن بردووە...
کۆمسای ژەنەری ئامێرەکانی کەمانچە و سازە و دواتر ڕێڕەوی هونەریی خۆی بەرەو گۆرانیوتن بردووە. یەکەم دەرکەوتنی فەرمیی لە ساڵی ٢٠١٣ لە بەرنامەی 'خۆشترین دەنگ' بوو. ئەو وەک یەکەم هونەرمەندی کورد لە ستایلی 'ترانس' و 'هاوس' ناسراوە و بە 'شاژنی دەنگی خەمناک' لە کوردستان ناوبانگی دەرکردووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٥ وەک باشترین خانمە هونەرمەندی کورد لە کوردستان هەڵبژێردراوە.
ڕەچەڵەک
خاوەن ڕەچەڵەکێکی تێکەڵاوی کوردستانییە؛ لەماڵی باوکیەوە خەڵکی باشووری کوردستانن...
خاوەن ڕەچەڵەکێکی تێکەڵاوی کوردستانییە؛ لەماڵی باوکیەوە خەڵکی باشووری کوردستانن، لەماڵی دایکیەوە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستانن، بەلام دایک و باوکیشی هەر لە ڕۆژهەلات لە دایک بوون و خۆیشی لەدایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
خوێندن
ئەو ماوەی دوو ساڵ لە بواری تەلارسازی خوێندوویەتی، پاشان سێ ساڵ...
ئەو ماوەی دوو ساڵ لە بواری تەلارسازی خوێندوویەتی، پاشان سێ ساڵ لە بەڕێوەبردنی کار (Business Administration) و دوو ساڵیش لە وەرگێڕانی ئینگلیزی، و لە ئێستاشدا سەرقاڵی خوێندنی بواری پزیشکییە.
مانای ناوی “کۆمسای”
ناوی کۆمسای واتا ڕێوڕەسمی مێژوویی بە ناوی کۆمسای لە هەورامان...
ناوی کۆمسای واتا ڕێوڕەسمی مێژوویی بە ناوی کۆمسای لە هەورامان کە ساڵانە لە مانگی گوڵاندا بەڕێوە دەچێت و بەردی کۆمسای دەشکێت و ساڵی داهاتوو وەک خۆی لێدێتەوە.
بەرهەمەکانی کۆمسای
✨ LATEST SINGLE • 2024 (دواین بەرهەم)
WTT / ووت
نۆت بە نۆت و وشە بە وشەی لەهەست ناخی هونەرمەندە
SINGLES (SPOTIFY & YOUTUBE)
ALBUMS & TRACKS (تراکی ئەلبوومەکان)
ئەلبۆمی ماڵی دونیا (2014)
گەلەری وێنەکان
ڤیدیۆ کلیپەکان
بەرهەمی نوێ و سەرنجڕاکێش لە ڕێگادایە
بەم زووانە چەندین بەرهەمی هونەری و کلیپی نوێ لەلایەن کۆمسایەوە بڵاو دەبنەوە. چاوەڕوان بن!
هەواڵ و تێڕوانینی هونەرمەند
چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ و تایبەتی کۆمسای
“من خۆم بە کەسێکی فێمینیزم و ئازاد دەزانم. من هونەرەمدیم، خێرخوازم و خوێندەوارم...”
“من خۆم بە کەسێکی فێمینیزم و ئازاد دەزانم. من هونەرەمدیم، خێرخوازم و خوێندەوارم، دوو زانکۆم تەواوکردووە، ئەسترۆلۆژیزانم و ئاشقی مێتافیزیکم، بڕوام بە کارما هەیە و یۆگا دەکەم و ئازادم، چونکە بەپێی سوننەتە دروستکراو و بیرە کۆنەکان ناژیم، ژیانم پاک و سادەیە.”
بەرهەمی (وتت)
کۆمسای لە ڕێگەی دەنگ و مێلۆدییەکانییەوە، چیرۆکی ناخی خۆی بۆ هەوادارانی دەگێڕێتەوە...
کۆمسای لە ڕێگەی دەنگ و مێلۆدییەکانییەوە، چیرۆکی ناخی خۆی بۆ هەوادارانی دەگێڕێتەوە؛ لە نوێترین بەرهەمی (وتت) کە وشە بە وشە و نۆت بە نۆتەی هەڵقوڵاوی قووڵایی هەست و ناخی خۆیەتی.
بەرهەمی (ئەمکاتەت باش)
بەرهەمی (ئەمکاتەت باش)ـی ساڵی ٢٠٢٠ کە شانازییەکی گەورەیە...
بەرهەمی (ئەمکاتەت باش)ـی ساڵی ٢٠٢٠ کە شانازییەکی گەورەیە و بە تێکەڵکردنی زمانی کوردی و ئینگلیزی، بەبێ دوێت گەیشتە ٢٠ ملیۆن بینەری ڕاستەقینە.
کێشەی مافی لەبەرگرتنەوەی ئەلبوومەکان
کۆمسای لە ساڵی ٢٠١٤ بە ئەلبۆمی (ماڵی دونیا) دەستی بە کاروانی هونەری کرد...
کۆمسای لە ساڵی ٢٠١٤ بە ئەلبۆمی (ماڵی دونیا) دەستی بە کاروانی هونەری کرد کە تێکەڵەیەک بوو لە موزیکی میللی کوردی و موزیکی مۆدێرن سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا ، دواتریش لە ٢٠١٥ ئەلبۆمی (زرمە)ـی بڵاوکردەوە کە شێوازێکی خێرا و مۆدێرنی هەبوو. بەڵام ئەوەی کە جێگای داخە، هەردوو ئەلبۆمەکە لە سەردەمی خۆیاندا تووشی کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی نایاسایی بوون. بەداخەوە، بەهۆی ئەم کێشەی مافی لەبەرگرتنەوە (Copyright)، کۆمسای هیچ قازانجێکی دارایی لەم دوو ئەلبۆمە وەرنەگرت.
پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
KMY Production
komsay
Komsay Ads
For advertisement & collaborations